دوای ئەوەی ئەمریکا ڕازی نەبوو کە نوێترین و بەهێزترین فڕۆکەی جەنگی خۆی کە ئێف-٢٢ ڕاپتۆر ە بە ژاپۆن بفرۆشێت، ژابۆنیەکان قۆڵیان لێهەڵماڵی و ئێستا خەریکی دروستکردنی فڕۆکەیەکی لەم بەهێزتر و پێشکەوتووترن کە ئەمەی ئەمانیش وەک ئەوەی ئەمریکا لەوەچەی پێنجەمی فڕۆکە جەنگیەکان دەبێت.
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هێزی ئاسمانی ژاپۆن و سەرۆکی کۆمپانیای میسوبێشی بۆ پیشەسازی یە قورسەکان ڕۆزی چوارشەممە ٤ ی ئەپریلی ٢٠١٢ نمایشێک سازکراو تیایدا نمونەیەکی فڕۆکە نویکە نمایشکرا بۆئەوەی دەستکردن بە دروستکردنی فڕۆکەی ATD ڕابگەیەنن و توانای دزەکردن و خۆشاردنەوە لە فڕۆکەی تری یەکەم فڕۆکەی ژاپۆن لە وەچەی پێنجەم تاقیبکەنەوە.
ئەم فڕۆکە نمونەیە بەکاردێت بۆ تاقیکاری یە ستراتیژیەکان و وا چاوەڕوان دەکرێت کە فڕۆکەی تەواو ئامادە بۆ فڕین بۆ دووری زۆر درێژ لەساڵی ٢٠١٤ دا ئامادەبێت و ساڵی ٢٠١٧ ش پڕۆژەکە بەتەواوی هەڵبسەنگێنرێت.
بیرۆکەی دروستکردنی ئەم فڕۆکەی ATD ە لە دوای ئەوەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی حکومەتی ژاپۆن پێش دەساڵ لەمەوبەر دەیانەویست فڕۆکەی جەنگی ئیف-٢٢ ڕاپتۆر لە ئەمریکا بکڕن، بەڵام ئەمریکا ڕازی نەبوو پێیان بفرۆشیت لەترسی ئەوەی نەوەکو ژاپۆن پیشەکەیان لێبدزێت و تەکنیکی پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی وەچەی پێنجەمیان لێئاشکراببێت. هەر بۆیە کە ژاپۆن دوای ئەمە بڕیاریاندا پشت بە زیرەکی و لێهاتووی کۆمپانیا ناوخۆیەکانی خۆیان ببەستن و هەوڵەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەیەکی هاوشێوەی ئەمەی ئەمریکا چڕبکەنەوە. هەر بۆ ئەم مەبەستە وا بڕیارە دوو بزوێنەری فڕۆکەکە لەلایەن گروپی کۆمپانیای IHI ە وە بەرهەم بهێنرێت. یەکێک لە تەکنیکانەی کە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت بریتیە لەبەکارهێنانی ڕیشاڵە ڕووناکیەکان بۆ گواستنەوەی داتاکان لەناو خودی فڕۆکەکەدا.
جگە لەم فڕۆکەی ئیف-٢٢ ڕاپتۆر ە ی ئەمریکا فڕۆکەی F-35 ی ئەمریکی و سیخۆی PAK FA ڕووسیش لە وەچەی پێنجەمی فڕۆکە جەنگیەکانن.

فڕۆکەی ATD35 ژاپۆنی

