ووزه‌ی با یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێشترین سه‌رچاوه‌كانی ووزه‌ی كاره‌با. هۆی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له هه‌موو جیهاندا به‌كارنه‌هاتووه ئه‌وه‌یه كه با له‌هه‌موو شوێنێك و له‌هه‌موو كاتێكیشدا هه‌ڵناكات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه زه‌حمه‌ت بێ بتوانرێ ووزه‌ی كاره‌بای پێویست له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئارادان به‌رهه‌م بهێنرێ. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته دروستكردنی ئه‌شكه‌وتی گه‌وره یان عه‌مباری گه‌وره له‌ژێر زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وا (با) ی په‌ستێوراوی تیا خه‌زن بكرێ شتێكی باشه، ئه‌م هه‌وای په‌ستێوراوه ده‌توانرێ پاشان به‌كاربێت بۆ خولاندنه‌وه‌ی تۆربینه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌ر كاتێكدا كه پێویست بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌وه ببه‌سترێ كه با هه‌ڵده‌كات یان هه‌ڵناكات.
ئه‌مه ئامانجی پاركی لوایه له سه‌نته‌ری شاری داڵاس كه ئێستا زه‌ویه‌كه‌ی ده‌پشكنرێ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه بزانن ئاخۆ ده‌توانن ئه‌شكه‌وتی وای تیادروستبكه‌ن كه بتوانرێ هه‌وای په‌ستێوراوی تیا خه‌زن بكرێ.

ته‌كنۆلۆجیای پاشەکەوتکردنی هه‌وای په‌ستێوراو

