له‌ساڵی 2006 دا حكومه‌تی ئه‌مریكی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كڕینی نه‌وت له‌ووڵاتان یاسایه‌كی ده‌ركرد كه ده‌بێ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی تایه‌ی ئوتومبێل تایه‌ی وا دروستبكه‌ن كه وا بكات ئوتومبێله‌كان سوته‌مه‌نی كه‌متر به‌كاربێنن. به به‌كارهێنانی تایه‌ی وا كه %10 كه‌متر به‌رگری له خولانه‌وه بكه‌ن ده‌توانرێ به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی به بڕی %1-2 كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌م یاسایه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی وایكرد كه كۆمپانیاكان به په‌رۆشه‌وه گرنگی بده‌ن به به‌رهه‌مهێنانی تایه‌ی كه‌م به‌رگریكه‌ر له خولانه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا ئه‌ندازیاره‌كانی كۆمپانیای میشلن و بریدجستۆن جۆره تایه‌یه‌كیان داهێنا كه ناویان لێنا تایه‌ی سه‌وز، ئه‌م تایه سه‌وزانه جێشوێنكه‌كانی ڕووه‌كه‌یان زۆر باشترن و بڕێكی زۆرتری سیلیكۆنیش تێكه‌ڵاوی لاستیكی تایه‌كه كراوه. كۆمپانیای میشلن ئێستا جۆره تایه‌یه‌كی سه‌وزی دروستكردوه كه ناوی Latitude Tour ه و ده‌توانێ به‌ڕێژه‌ی %33 به‌رگری خولانه‌وه كه‌مبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی به‌نزین به ڕێژه‌ی %5-6 كه‌مبكاته‌وه.


