ماڵپەڕی زادی زانست سەرچاوەیەکە بۆ بابەتە ئەندازیاری و زانستی یە گشتی یەکان، بەڵام بەتایبەت ئەندازیاری شارستانی، ژینگە، سەرچاوەکانی وزە، میکانیک و ئەندازیاری گەرمکردن و فێنککردنەوەی خانوبەرە.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه به مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن له‌بواری زانست و ته‌کنۆلۆژیادا به‌زمانی کوردی دروستکراوه و ماڵپەڕێکی سەرچاوەکراوەیە، واتە هەموو کەسێک بۆی هەیە سوود لەناوەرۆک و بابەتەکانی ماڵپەڕەکە ببینێت بۆ هەر مەبەستێک بێت تەنها ئەوەیە ئەگەر بەشێک لە بەشەکانی ماڵپەڕەکە لە شوێنێکی تردا بەکارهێنران دەبێت ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکرێت و مافەکەی پارێزراو بێت.
دەرگاکانی ماڵپەڕ لەسەر پشتە بۆ هەر بەڕێزێک حەزی لە بەشداریکردن هەبێت لە پەرەپێدانیدا و توانای نووسینی هەبێت لە یەکێک لە سەرچاوە زانستی یە ئەندازیاری یە کوردی یە دەگمەنەکاندا.
دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌که شاره‌زایی یه‌کی باشی له زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و نه‌رویجی و سویدیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ند بڕوانامه‌یه‌کی له‌چه‌ند بوارێکی جیاوازی ئه‌ندازیاریدا هه‌یه. ئه‌مانەی خواره‌وه گرنگترینی ئه‌و بڕوانامانانه‌ن:
١.بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری میکانیکی / زانکۆی سه‌لاحه‌ددین 1994
٢.بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری گه‌رمکردنه‌وه‌و فێنککردنه‌وه‌ی خانووبه‌ره / زانکۆی ئۆسلۆ له نه‌رویج 2005
٣.ماسته‌ری ئه‌ندازیاری ڕێگاوبان و پیلاندانانی شار‌و هه‌رێمه‌کان / زانکۆی ته‌کنۆلۆژی نه‌رویج له ترۆند هايم 2008

